سایدی رۆیشتن لە شەقامی 60مەتری سلێمانی بە ئاڕاستەی چوارڕیانی سەرچنار دادەخرێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداریی شۆفێران و هاوڵاتییانی سلێمانی دەكات، بە مەبەستی خێرا كاركردن لە یەكتربڕی شەوكەت حاجی موشیر، سایدی رۆیشتن لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بە ئاڕاستەی چوارڕیانی سەرچنار دادەخرێت.
شارەوانی سلێمانی باسی لەوەشكرد، داخستنەكە كاتییە و بە هەماهەنگییە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و لە دوو كاتی جیاوازدا دەبێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی شارەوانی، لە كاتژمێر 10ی بەیانی تا 1ـی دوانیوەرۆ و دواتریش لە سەعات 12ـی شەو تا 6ـی بەیانی ئەو شەقامە دادەخرێت.
داواش لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەكات هاوكاری و هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ تیمەكانی شارەوانی بكەن و لەو كاتانەدا تا دەتوانن لە بەكارهێنانی ئەو شەقامە خۆبپارێزن، شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن.