نەوا-
بە گوێرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، 48 كاتژمێری داهاتو، بە شێوەیەكی گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.
كەشناسیی هەرێم رایگەیاند، بەراورد بە دوێنێ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، و سبەینێش پلەكانی گەرما نزمدەبەنەوە بە جۆرێك حاجی ئۆمەران بە 27 پلە ساردترین و گەرمیان بە 40 پلەی سیلسیز گەرمترین ناوچەی هەرێم دەبن.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ چوارشەممەش، كەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ، جگە لە پارێزگای دهۆك زیاتر نزم دەبنەوە.