پلەی سەدان ئەفسەری هێزەكانی ناوخۆ بەرزكرایەوە

17 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانێكی هەرێمی بۆ بەرزكردنەوەی پلەی (519) ئەفسەر لەسەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ واژۆ كردوە.
راشیگەیاندوە، بەپێی فەرمانەكە كە پاڵپشت بە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و یاسا بەركارەكان دەرچوە، پلەی ئەفسەران بۆ پلەی شایستەی راژەیان بەرزدەكرێتەوە لە رۆژی دەرچونییەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group