كونسوڵی گشتیی بەریتانیا پیرۆزبایی یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەی لە سەرۆكی حكوومەت كرد

40 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە هۆڵی ڤێر كونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی وێڕای پیرۆزیایی بە بۆنەی دەستبەكاربوونی، هەموو پشتیوانییەكی بۆ كونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا دووپات كردەوە و جەختی لە گرنگیی بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەریتانیا كردەوە.
لای خۆشیەوە كونسوڵی گشتیی بەریتانیا، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەكاربوونی لە هەرێمی كوردستان نیشان دا و خواستی وڵاتەكەی بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا دووپات كردەوە.
هەر لە راگەیندراوەكە باس لەوشكراوە، لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، چاكسازییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە گشت كەرتەكاندا تاوتوێ كرا.
 كونسوڵی گشتیی بەریتانیا، پیرۆزبایی یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە و سەركەوتنی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگەی لە سەرۆكی حكوومەت كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group