نەوا-
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە بۆ هەر كاردانەوەو دۆخێكی نەویستراوو نەخوازراوی روداوی بانكی مەڵكەندی، داوای لێبوردن لە هەمو خانەنشینان دەكەن.
پارێزگاری سلێمانی وتوشیەتی: لێكۆڵینەوەیان لە روداوەكە دەستپێكردوەو داوایان لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان كردوە رێكاری پێویست بگرنەبەرو بەدواداچونی وردو خێرا بۆ روداوەكە بكەن، هەر كەمتەرخەمیەك لەلایەن كارمەندو دامەزراوە حكومییەكانەوە بسەلمێت، رێكاری یاسایی پێویستیان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
پارێزگاری سلێمانی داواشی لە خانەنشینان و هاوڵاتیان كردوە هاوكارو هەماهەنگی كارمەندان و دامەزراوە فەرمییەكان بن لە پێناو خزمەتكردنی هەمویاندا.
جێی ئاماژەیە راگەیەنراوەكەی پارێزگاری سلێمانی داوی ئەوە هاتوە كە گرتەیەكی ڤیدۆیی بڵاوكرایەوە كە بەهۆی قەرەباڵغی دابەشكردنی موچەوە هێرش دەكرێتە سەر چەند خانەنشینێك.