دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە

16 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، دوای هەوڵەكانی هەردو وەزارەتی كارەباو وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای دانا غاز ، پرۆسەی گواستنەوەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بەرەو ئاساییبونەوە چوە.
وەزارەتەكە ئەوەشی باسكردوە، لەچەند كاتژمێری رابردودا هەزارو 400 مێگاوات كارەبا بۆ ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی گەڕایەوەو دۆخی كارەبای هەرێمی كوردستان ئاسایی بۆتەوە.
بەهۆی كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستەگانی كارەبا رۆژی رابردو كارەبای نیشتمانی كەمبۆوەو بەپێی ئەو راگەیەنراوەی وەزارەتی كارەبا ئێستا دۆخەكە بەرەو جێگیر بون چوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group