بارستە هەوایەكی گەرم هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە رۆژی سێشەممەوە 22/9 بارستە هەوایەكی گەرم لە ناوچەكانی باشوری عیراقەوە هەڵدەكشێت بۆ سەرەوە لە ئەنجامدا لەماوەی ئەم دوو رۆژەی داهاتودا بەتایبەت یەكەم رۆژی وەرزی پایزی ئەمساڵ لەهەرێمی كوردستان و ناوچەكە پلەكانی گەرما 3 تا 5 پلە بەراورد بە رۆژانی رابردو بەرزدەبێتەوە بەهۆی بەرزبونەوەی رێژەی شێ هەست بە گەرمایەكی بێزاركەر دەكرێت.
راشیگەیاندوە، لە 24ی مانگەوە بۆ رۆژانی دواتر تا كۆتایی مانگ كاریگەری ئەو گەرمایە كەمدەبێتەوەو پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی ئاسایی دەست بە نزمبونەوە دەكاتەوە ،دوای بەدوای ئەو گۆڕانكاریانەش لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە لەنێوان 2/10 بۆ 5/10 یەكەم شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە دەگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group