نەوا-
شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا بەشێك لە شەقامی شارباژێڕ كراوەتەوە و كاركردنی لە سایدی بەرانبەر دەستپێكردوە.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە دوای نۆژەنكردنەوەی بەشێك لە شەقامی شارباژێڕ (لە فولكەی نزیك تونێلی پێشڕەوەوە) بەڕوی هاتوچۆدا كراوەتەوە.
لە هەمانكاتدا، كاری نۆژەنكردنەوەی سایدی ڕۆیشتن لە هەواری شارەوە بەرەو تونێلی پێشڕەو دەستپێدەكات، بۆ ئەو مەبەستەش شارەوانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێرانی خۆشەویست دەكەین هاوكاریی و هەماهەنگی تیمەكان بكەن و ڕێنماییەكانی هاتووچۆ پەیڕەو بكەن، بۆ ئەوەی كارەكان بە خێرایی و سەركەوتوویی تەواو بكرێن.