خوێندنی باڵا وەرگرتنی پێشوەختەی قیستی كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی قەدەغەكرد

52 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، سەرجەم زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان ئاگادار دەكاتەوە كە بەهیچ شێوەیەك نابێت پێش ڕاگەیاندنی ناوی وەرگیراوان، قیستی كرێی خوێندن لە خوێندكاران وەربگرن.
بەپێی گشتاندنێكی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا كە بە ژمارە (16517) لە ڕێكەوتی (27ی ئەیلولی 2026) دەرچووە و ئاراستەی سەرجەم زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان كراوە، جەخت لەسەر جێبەجێكردنی مەرج و پێوەرەكانی وەرگرتن بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) كراوەتەوە.
لە گشتاندنەكەدا ئاماژە بەوەدراوە، پاڵپشت بە ڕێنماییەكان، پێویستە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی تایبەت پابەندبن بە مەرجەكانی وەرگرتنەوە و بەهیچ شێوەیەك قیستی كرێی خوێندن لە هیچ خوێندكار و قوتابییەك وەرنەگرن، تا ئەو كاتەی ناوی وەرگیراوان بەشێوەی فەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ڕادەگەیەندرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group