نەوا-
مازن غەریب ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: ئەو لیژنەیەی لەسەر روداوەكەی پردێ پێكهێنراو سەردانی كەركوك و كەسوكاری قوربانیەكانی كرد كارەكانی تەواوكردوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە: وتە لە ژمارەیەك ئەندامی ئەو هێزەی دژە تیرۆر وەرگیراوە، رۆژی یەكشەممە 4/10 ئەنجامی كۆتایی لێكۆڵینەوەكان دەردەكەوێت.
رۆژی یەكشەممەی رابردوو لە پردێ روبەڕوبونەوە لەنێوان چەكدارانی داعش و هێزێكی دژەتیرۆری عیراق رویداو بەهۆیەوە دوو مێردمنداڵی كورد لە روداوەكەدا شەهید بون.