نەوا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا، هەردوو بكوژی هاووڵاتییەكەی شاری سلێمانی دەستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەدوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەردەوام توانرا بكوژی سەرەكی و هاوكارەكەی لەئەنجامدانی تاوانی كوشتنی هاووڵاتی (محەمەد ئەحمەد حەمەئەمین)ناسراو بە محەمەد مەلای مامە گەورەی پێنجوێنی دەستگیربكەن.
ئاماژەی بەوەشدراوە، تۆمەتباران بەماددەی(406)لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكە بەردەوامە.