نەوا-
بریارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بكرێت بە دابەشكردنی سەبەتەی بەشەخۆراكی شەشەم .
كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك ڕایگەیاندووە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەسەر لیستی مانگی ئەیلوولی 2026، دابەشكردنی سەبەتەی شەشەمی بەشەخۆراك دەستپێدەكات.
ئاشكراشیكرد، جۆر و بڕی خۆراكەكان وەك مانگەكانی ڕابردووە و هیچ گۆڕانكاری تیادا نەكراوە و لە شەش ماددەی سەرەكی پێكهاتووە.
هاوكات، ماددەكانی بەشەخۆراكی مانگكانەی هاووڵاتییان پێكهاتووە لە سێ كیلۆگرام برنج ، یەك كیلۆ گرام شەكر ، یەك لیتر زەیت ، 400 گرام دۆشاوی تەماتە ، 500 گرام نیسك و 500 گرام لەتكە نۆك.