تەندروستی سلێمانی: مانگی ڕابردوو زیاتر لە هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی سووتاویان كردووە

3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەپێی ئامارێك كە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 30ی ئەیلول لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 1,734 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
باس لەوەشكراوە، 241 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1,084 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری یان كردووە و 409 كەس چارەسەری سروشتی یان بۆ كراوە.
روونیشكراوەتەوە، مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 151 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە و 5 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 135 نەشتەرگەری گەورە و 11 نەشتەرگەری ناوەند بووە.
 هەروەها، 181 كەس داخڵ كراون و 30 كەسیان لە بەشی سووتاوی و 151 یان لە بەشی جوانكاری بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group