دادگاییكردنی لاهوور شێخ جەنگی دواخرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
دانا تەقیەددین وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، هۆكاری دواخستنی دادگاییكردنەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە داواكاری گشتی لائیحەی ئامادە نەبووە و تیمی پارێزەرانیش لائیحەیان پێشكەش نەكردووە، بۆیە كەیسەكە بۆ پێنجشەممەی داهاتوو ماوەتەوە.
روونیشی كردەوە، ئەمە دوایین دانیشتنی دادگاییكردن بوو لەم كەیسەدا و ئەوەی ماوەتەوە تەنیا پێشكەشكردنی لائیحەكان و شێوازی ئاراستەكردنی تۆمەتەكانە لەلایەن دادگاوە.
وتەبێژی تیمی پارێزەران باسی لەوەشكرد، چاوەڕوان بوون بە بێ‌تۆمەت دەرنەچێت، هەروەها ئەو تێبینییانەی ئاراستەی دادگایان كردبوو لەلایەن دادوەرەوە خوێندراونەتەوە و تێبینییەكانی دیكەشیان بۆ لائیحەكە هەڵگرتووە.
سەبارەت بە كەیسی مادەی 406، دانا تەقیەددین ئاشكرای كرد، یەكەم ڕۆژی دادگاییكردنی ئەو كەیسە بۆ ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەم دیاری كراوە و تێیدا 22 كەس دادگایی دەكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group