بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە داوا لە هاووڵاتییان دەكات مامەڵەكانیان تەواو بكەن

1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە ئاگاداردەكاتەوە كە ناویان بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، سەردانی نووسینگەكانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بكەن بەمەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێنجشەممەی داهاتوو 15ـی تشرینی یەكەمی 2026، دوا وادەیە بۆ تەواوكردنی مامەڵەكان و هەر كەسێك تا ئەو بەروارە مامەڵەكانی تەواو نەكات، خۆی بەرپرسیار دەبێت لە لەدەستدانی مافەكەی.
بەرێوبەرایەتیەكە دووپاتیشیكردەوە، بۆ تەواوكردنی مامەڵەكان پێویستە ئەم بەڵگەنامە و رێكارانە ئامادە بكرێن:
یەكەم: كۆپییەكی رەنگاورەنگی كارتی نیشتمانی و پاسپۆرت.
دووەم: كۆپییەك لە ژمارەی دیجیتاڵی بایۆمەتری.
سێیەم: ئامادەبوونی كەسەكە بەخۆی.
چوارەم: بردنی بڕی 6,000,000 شەش ملیۆن دیناری عێراقی وەك گوژمەی یەكەم.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group