ئەمریكا سزا بەسەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا دەسەپێنێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: سزایان بەسەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا سەپاندوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رێگە نادات دادگای تاوانی نێودەوڵەتی روبەڕوبونەوەی یاسایی بەرامبەر هاوڵاتیانی ئەمریكی بكات.
رۆبیۆ وتوشیەتی، سزاكان مامەڵەكردن لەگەڵ دادگاكە قەدەغە دەكەن سەرچاوەكانی دارایی دەپچڕێنن و توانای كاركردن لە دژیان لاواز دەكەن رێكارەكانی دادگاكە بەئامانجی ترساندنی ئەو كەس و لایەنانە بوە كە هاوكاریی ئەمریكا دەكەن.