سێنتكۆم: جموجوڵی بازرگانی لە گەروی هورمز لە زیادبوندایە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) بڵاویكردەوە، لەو كاتەوەی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران دەستیپێكردوەتەوە رێڕەوی زیاتر لە 100 كەشتیی بازرگانیان گۆڕیوە.
سێنتكۆم ئاشكراشیكردوە، گفتوگۆیان لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانیان لەكەرتی گواستنەوەی دەریایی ئەنجامداوەو دەركەوتوە جموجوڵی بازرگانی لە رێگەی گەروی هورمزەوە لە زیادبوندایە.
ئاماژەشیكردوە، لەسەرەتای سەپاندنی گەمارۆیی دەریایی سەر ئێران رێڕەوی 133 كەشتیان گۆڕیوە، هەروەها دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی حوزەیرانی رابردودا ئەمریكا رێڕەوی 194 كەشتیی گۆڕی 9 كەشتیی دیكەشی لە گەڕی یەكەمی گەمارۆكەدا راگرت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group