قەرەیلان: سستی لە پرۆسەی ئاشتیدا هەیە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
موراد قەرەیلان ئەندامی فەرماندەیی نەپەگە رایگەیاند، وێرای هەمو هەنگاوە تاكلایەنەكانیان دەوڵەتی توركیا تائێستا هیچ یاسایەكی دەرنەكردوە دەبێت ئەوەی كە دەیڵێن لەسەر كورد بیكەنە یاسا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان تێكۆشانێكی نەتەوەیی بۆ هەمو كورد بەڕێوەدەبات و دەیەوێت لەناو ئاڵۆزییەكاندا پێگەیەك بۆ كورد بەدەستبخات.
لەچاوپێكەوتنێكدا قەرەیلان وتوشیەتی: چارەسەریی لە شەڕدا نابینن و ئەو شەڕەی رودەدات لە بەرژەوەندی گەلان و جیهاندا نییە، بەڵكو شەڕی سەرمایەدارییەو ئەوان نوێنەرایەتی هێڵی دیموكراسیی گەلان دەكەن و لەم شەڕەدا لایەنگری كەس و هیچ لایەنێك ناكات. 
قەرەیلان ئاشكراشیكردوە، پرۆسەكە لەلایەن ئۆجەلانەوە بەڕێوەدەچێت كە رۆڵی رێكخەری ئاشتی و بەسیاسییبونەو دەبێت پێگەكەی لەڕوی یاساییەوە رونبكرێتەوە، چونكە دانوستانكاری سەرەكی و رێكخەری پرۆسەكەیە، بەڵام تائێستا دەوڵەتی توركیا ئەمەی نەكردوە بۆیە سستی لە پرۆسەكە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group