نێچیرڤان بارزانی: پرۆسەی ئاشتی لەلایەن توركیاو ئیمراڵیەوە جدیە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیداری مێریدا رایگەیاند، ئەم ئاڵۆزیانەی لە ناوچەكە دەستیانپێكردوە سەرەتای قۆناغێكی نوێیەو وەك كوردیش دەرفەت و هەڕەشمان هەیە دەتوانین سود لە دەرفەتەكان ببینین.
وتیشی: گەورەترین هەڕەشە بۆ عیراق ئابورییە، چونكە پشتیوانی عیراق لەسەر هەناردەكردنی نەوتە، هەڕەشەیەكی تر ئەوەیە عیراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە چ سیاسەتێك دەڕوات كە پەیوەندییەكی تەندروستی هەبێت، دەرفەتیش بۆ كورد هەیە كە تایبەتن بە رەوشی كوردو ژیانیان لە وڵاتەكانیاندا وەك توركیاو سوریاو بۆ رۆژهەڵاتیش هەیە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتیشی: پرۆسەی ئاشتی لە توركیا لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاوە پرۆسەیەكی جدییەو ئەوەشی لە ئیمراڵیش بینیومە جدیە، بۆیە پێموایە پرۆسەكە جدیە بەڵام گللـەیی هەیە كە هەنگاوەكان سستن ئەمەش ئاساییە چونكە 40 ساڵ ئینكاری كراوەو شەڕ هەبوە ئەمانە بە یەك شەو رۆژ چارەسەر نابن، بڕوانە دوو ساڵە شەڕ نەبوەو دایكان جەرگیان نەسوتاوە كەس نەكوژراوە ئەمەش كەم نییە.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی: بەشێوەیەكی گشتی هەرێمی كوردستان یارمەتیدەرە بۆ سەرخستنی پرۆسەكەو پێمانڕاگەیاندون كە چ پێویست بێت جێبەجێی دەكەن هەم لەگەڵ ئەنقەرەو هەمیش لەگەڵ قەندیل.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group