نەوا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردەوە، لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا پارێزگاری كەركوك كردوەو دۆخی گشتیی پارێزگای كەركوك، ئەمنی، هەنگاوەكانی ئاوەدانكردنەوەو ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بە هاوڵاتیانیان تاوتوێكردوە.
سەرۆكی یەكێتی ئاماژەشیكردوە كە لە كۆبونەوەكەیاندا جەختی لە پاراستنی هاوسەنگی و كاركردنی پێكەوەیی نێوان سەرجەم لایەن و پێكهاتەكان كردوەو رایگەیاندوە، كەركوك نمونەی باڵای برایەتی و تەبایی نێوان پێكهاتەكانە بە كاری هاوبەش و یەكڕیزی دەتوانن سەقامگیری بپارێزن و مافە رەواكانی سەرجەم كەركوكییەكان بەبێ جیاكاری دەستەبەر بكەن.