نەوا-
وەزارەتی پلاندانانی عیراق كاراكردنی لینكێكی ئەلكترۆنی بەمەبەستی سەرژمێریی رەوەندی عیراقی راگەیاندو داوای لە عیراقییەكانی نیشتەجێی وڵاتان كردوە بۆ مەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان و پشتگیریكردنی پلانەكانی دەوڵەت لە رێگەی پلاتفۆڕمی دیجیتاڵییەوە خۆیان تۆمار بكەن.
دەستەی ئامارو سیستەمی زانیاریی لە وەزارەتی پلاندانانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەم پڕۆژەیە لەچوارچێوەی گۆڕانكارییە گشتگیرەكاندا دێت كە لەلایەن دەستەكەیانەوە سەرپەرشتی دەكرێت، بەمەبەستی دیاریكردنی پێوەرێكی ورد كە پشتگیریی پلانەكانی دەوڵەت و داڕشتنی سیاسەتە گشتییەكان بكات.