ئەمرۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ یەكشەممە (18ی تشرینی یەكەمی 2026) دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەكرێت و تا ڕۆژی پێنجشەممە (22ی تشرینی یەكەم) سەرجەمیان مووچەكانیان وەردەگرن.
روونیشكراوەتەوە، لە هەمان كاتدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەكرێت كە لە دوای (1/7/2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.