وەزارەتی كارەبا: لە چەند وێستگەیەكی هەولێر كێشەی تەكنیكی دروست بووە
4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە ، بەهۆی ڕوودانی كێشەیەكی تەكنیكییەوە لە ژمارەیەك وێستگەی كارەبا لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەشێك لە هاوبەشانی كارەبا تووشی پچڕانی پێدانی كارەبا بوون.
باسی لەوەشكرد، كێشە تەكنیكییەكە لە وێستگەكانی (خەبات، هەولێری نوێ، نووسەران، پیرزین، كۆڕێ و پاڕك) تۆمار كراوە، و بەو هۆیەوە پچڕانی كارەبا دروست بووە.
هاوكات وەزارەتی كارەبا جەختیشیكردەوە، تیمە تەكنیكی و مەیدانییەكانیان لە زووترین كاتدا گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و لە ئێستادا سەرقاڵی چاككردنەوەی كێشەكەن بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا دۆخی كارەبا بۆ هاووڵاتییان ئاسایی بكرێتەوە.