نێچیرڤان بارزانی و راوێژكاری ئاسایشی بەریتانیا هەوڵی پێكهێنانی حكومەت تاوتوێدەكەن

1 کاتژمێر پێش ئێستا

 نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جۆناسان پاوڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیاو شاندێكی یاوەری كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەكەدا پەیوەندییەكانی بەریتانیا لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە بواری ئەمنی و سەربازیدا، هاریكاریی هاوبەشی نێوانیان بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆرو پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە عیراق و ناوچەكەدا تاوتوێكراون.
راشگەیەنراوە، دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هەوڵەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی هەولێرو بەغدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە بەگشتی لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكان، تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group