كەشناسی هەرێم: سبەینێ ئەگەری نمەباران هەیە

1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێك پەڵە هەور، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكاندا، پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ كەمێك نزمتر دەبنەوە.
باسی لەوەشكرد، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێك كات و شوێندا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە كاتەكانی ئێوارەدا ئەگەری بارینی نمە بارانێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی باكوری هەرێم هەیە و بەشێك لە سنووری پارێزگای دهۆكیش دەگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group