وەزیری تەندروستی: چارەسەرو نەشتەرگەریی دڵ قۆناغێكی پێشكەوتوی بڕیوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كەرتی تەندروستی بەتایبەت لە بواری چارەسەرو نەشتەرگەریی دڵ قۆناغێكی زۆر پێشكەوتوی بڕیوە، پێش 17 ساڵ هەرێمی كوردستان هیچ پزیشكێكی پسپۆڕی قەستەرەو نەشتەرگەریی دڵی نەبوە، بەڵام لەئێستادا خاوەنی 35 پزیشكی نەشتەرگەریی دڵ و زیاتر لە 60 پزیشكی قەستەرەیە، تەنانەت قەستەرە بۆ مێشكیش ئەنجام دەدرێت.
سامان بەرزنجی وتیشی: هەر نەخۆشێك لە هەر كاتێك و لە هەر شوێنێكی هەرێمی كوردستان بێت لەماوەیەكی پێوانەییدا دەگەیەنرێتە سەنتەرەكانی دڵ و چارەسەری قەستەرەو باڵۆنی بۆ دەكرێت، ئەمەش وایكردوە رێژەی مردن و پەككەوتن بەشێوەیەكی بەرچاو كەمببێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group