"پێداگرین لەسەر دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم"

3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیخلاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردەوە، لەگەڵ فالح ساری وەزیری دارایی فیدراڵ كۆبوەتەوە بەمەبەستی تاوتوێكردنی گرنگترین بڕگەو كێشەكانی تایبەت بە رەشنوسی بودجەی گشتی.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لەكۆبونەوەكەدا باس لە شایستەی دارایی سەرجەم پارێزگاكانی عیراق و پشكی هەرێمی كوردستانیان لە بودجەدا كردوە بەمەبەستی دۆزینەوەی میكانزمێك بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێك كەڕەزامەندیی هەمو لایەنەكان بەدەستبهێنێت و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی بۆ هەموان دەستەبەر بكات.
ئیخلاس دلێمی جەختیشیكردوەتەوە، ئەو گرفت و ئاستەنگانەی بۆ وەزیری دارایی رونكردوەتەوە كە لەسەر شایستە دارایییەكانی هەرێم دروست بون، لایخۆشیەوە وەزیری دارایی عیراق پێداگری و پابەندبونی خۆی بە خەرجكردن و دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دوپاتكردوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group