قەتەر رەشنووسی رێككەوتنێكی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ رادەستی تاران كردووە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قەتەر رەشنووسی رێككەوتنێكی نوێی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پێشكەشی تاران كردووە.
بەرپرسێكی ئاگادار لە دانوستانەكان بە ئاژانسی رۆیتەڕزی راگەیاند، رۆژی یەكشەممەی رابردوو ناوبژیكارانی قەتەری رەشنووسی رێككەوتنێكی نوێیان پێشكەشی تاران كردووە بە ئامانجی راگرتن و كۆتاییهێنان بە جەنگی ئەمەریكا و ئیسرائیل لە دژی ئێران.
ئەو بەپرسە بۆ ئاژانسی رۆیتەرزی ئاشكرایكردوە، ئێستا تاران سەرقاڵی وردبوونەوە و هەڵسەنگاندنی دەقی رەشنووسەكەیە، و پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵامی فەرمیی خۆی لەسەر پێشنیازەكە رادەست بكاتەوە.
ئەو سەرچاوەیە روونیشكردۆتەوە، پێش كۆبوونەوەكەی رۆژی یەكشەممەی تاران، نیگەرانیی جدی هەبووە لەوەی كە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لەم هەفتەیەدا هێرشەكانی بۆ سەر ئێران دەستپێبكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group