دادگاییكردنی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار دواخرا

54 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، لەبەر ئەوەی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی دیكە نەهێنرابوونە ناو هۆڵی دادگا، دادوەر بڕیاریدا دانیشتنەكە بۆ كاتێكی دیكە دوابخات.
سەبارەت بە هۆكارەكانی دیكەی دواخستنی دادگاییەكە، روونیكردەوە، كە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی كەیسەكە زۆر قەبارە گەورەیە و لە 989 لاپەڕە پێكدێت، بە جۆرێك تیمی پارێزەران بە تەواوەتی دەرفەتی خوێندنەوەی هەموو پەڕاوەكەیان نەبووە.
 هەروەها، دانا تەقیەدین باسی لەوەشكرد،  وەك تیمی پارێزەران داوایان كردووە ئەو كەسانەی راگیراون بگوازرێنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گرتن و گواستنەوە نەك لە زیندانی ئاسایشدا بهێڵرێنەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێكی فەرمییان لەو بارەیەوە وەرنەگرتووە.
وتەبێژی تیمی پارێزەران ئاماژەی بەوەشدا، لە كۆی 22 كەس كە لەسەر ئەم كەیسە و بەپێی ماددەی 406 راگیراون، لە ئێستادا 20 كەسیان لە زیندانی ئاسایشدا ماونەتەوە، هاوكات بە وتەی كەسوكارەكانیان، بارودۆخی تەندروستی و دەروونیی بەشێكیان لە دۆخێكی جێگیردا نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group