شەشۆ: بەشێكی یەپەشە دەخرێنە سەر حەشدی شەعبی

1 کاتژمێر پێش ئێستا

حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخان لەبارەی رێككەوتنی یەپەشەو حكومەتی عیراق رایگەیاندوە، هەر هەنگاوێك دۆخی شنگال بەرەو ئارامی ببات و لە دەستی هێزە نایاساییەكان دەریبهێنێت لە قازانجی ناوچەكەدایە، ئەم هەنگاوە دەتوانێت رێگری لە دەستوەردان و بۆردومانەكانی توركیا بكات، بەڵام ئەوەی كراوە تەنها هەنگاوێكی سەرەتاییەو پێناچێت بە ئاسانی و لەماوەیەكی كەمدا یەكلایی ببێتەوە، چونكە زۆر پرس ماون وەك بابەتی یاسایی و رێكخستنی ئەو هێزانە، چونكە بەشێكیان عیراقی نین و ژمارەیەكی زۆریش كە پێدەچێت 1200 كەسی هاووڵاتی مەدەنی بن لەناو ئەو هێزانە نوسراون‌ وەك دەگوترێت 4165 كەسن.
فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخان ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هێزانە بەشێكیان دەخرێنە سەر حەشدی شەعبی و بەشەكەی دیكەیان سەر بە سوپاو پۆلیسی ناوخۆیی، جارێ دیاری نەكراوە كە ئەركی ئەم هێزانە لە كوێیە لەناو شنگالە یان دەرەوەی شنگال.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group