بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان بڵاویكردەوە، بەمەبەستی خۆ ئامادەكردن بۆ وەرزی حەجی 2027و تەواوكردنی ئامادەكارییەكان كۆبونەوەیەكی فراوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەو نوسینگەكانی حەج و عومرە لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان ئەنجامدراوە.
ئاماژەشیكردوە، لە كۆبونەكەدا باس لە ئامادەكارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە كراوە بۆ حەجی 2027 و رێككارو رێنماییە نوێیەكان خراونەتەڕوو، هەروەها هەمو لایەنەكان راسپێردراون تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتو 5/11 مامەڵەی حاجیان كۆتایی پێ بهێنن و پێویستە هەموو لایەكیش هاوكار و هەماهەنگ بن بۆ زیاتر بەرەو پێشچونی كارەكان.