شەپۆلێكی تاوەباران و هەورەبرووسكە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات سبەینێ دووشەممە، شەپۆلێكی تاوەباران و هەورەبرووسكە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردەوە، لە نێوان بەیانی بۆ ئێوارەی سبەینێدا، ئاسمانی هەرێمی كوردستان بە زۆری نیمچەهەور دەبێت، هاوكات لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، كەركووك و ئیدارەكانی گەرمیان، سۆران و ڕاپەڕین ئەگەری دروستبوونی هەورەبرووسكە و بارینی بارانی كەم بۆ مامناوەند هەیە.
ئەو شارەزایە سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواش باسی لەوەكرد، پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ سێ بۆ چوار پلە نزمدەبنەوە، خێرایی باش لەسەرخۆ دەبێت و ئاراستەكەی گۆڕانكاریی بەسەردا دێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group