سەركردەیەكی یەكێتی: هەنگاوەكان لە قۆناغی دڵخۆشكەردا نین بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ

54 خولەک پێش ئێستا

لوقمان وەردی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاندوە، دیدو تێڕوانینی حزبەكەی بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی و پێكهێنانی حكومەتێكی شەراكەتی راستەقینەیە كە رەنگدانەوەی كۆی هاوسەنگییە هەستیارەكانی حوكمڕانی بێت.

لە لێدوانێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، سەرەڕای بونی قسەو گفتوگۆ، بەڵام تائێستا هەنگاوەكان نەگەیشتونەتە قۆناغێكی دڵخۆشكەر بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، ئەمەش دەكەوێتە سەر ئەوەی لایەنی بەرامبەر تا چەند هەنگاو بێتە پێشەوە. وتیشی، سەرەڕای ناكۆكییە سیاسییەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، پێویستە هێزە كوردییەكان لە بەغداد یەكدەست و یەكگرتوبن بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی خەڵكی كوردستان و چەسپاندنی پشكی كورد لە بودجەی عیراقدا، چونكە ماف و دەستوری خەڵكی كوردستان بەهیچ شێوەیەك سازشی لەسەر ناكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group