كەشناسی: شەپۆلێكی تاوەباران و بروسكە دەستپێدەكات

20 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی كاریگەریی هەردوو نزمەپەستانی دەریای سپیی ناوەڕاست و دەریای سوور، ئاسمانی هەرێمی كوردستان ناسەقامگیر دەبێت و شەپۆلێكی تاوەباران و بروسكە ناوچەكە دەگرێتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، شەپۆلەكە لە ئێوارەی ڕۆژی هەینییەوە دەستپێدەكات و تاوەكو ڕۆژی یەكشەممە بەردەوام دەبێت.
كەشناسی راشیگەیاندوە، لە ماوەی كاریگەریی ئەم شەپۆلەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و مەترسیی هەورەبروسكەی بەهێز هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە دەشتاییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group