نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، لە دوای نیوەرۆی ئەمرۆوە لە هەندێك شوێنی جیا جیا باران بەشێوەی لێزمە باران و هەورە بروسكە دەبێت.
هەروەها كەشناسی، پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەكرێت بە تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەوربەری بەحركە و خەبات و هیران و شەقڵاوە و كۆیە و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشێك لە باشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆك ئاكرێ ، بەردەرەش ، بجیل ، دینارتە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان .
ئاشكرایكرد، پلەكانی گەرما نزمتر دەبێتەوە بە چوار بۆ پێنج پلەی سیلیزی بە راوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ كەشناسی باسی لەوەكرد، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو و نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچر پچر بەردەوام دەبێت لە زۆربەی ناوچەكاندا تا كاتەكانی ئێوارە پاشان كەشی ناوچەكەمان جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت.