پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێكی دەركرد

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر كۆبونەوەیەك بۆ تاوتوێكردنی لێكەوتەكانی لافاوەكەی هەولێر ئەنجامدراو چەند بڕیارێك دەركرا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەكەدا چەند بڕیارێكی گرنگ و بەپەلە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخەكەدا دراون لەوانە پێكهێنانی ژورێكی هاوبەش بۆ دەستبەجێ پاككردنەوەی شەقام، كۆڵان و ئەو شوێنانەی كە بەهۆی لافاوەكەوە قوڕو لیتەو پاشماوەیان تێدا كۆبوەتەوە، پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوەش بۆ دیاریكردنی هۆكارەكانی دروستبونی لافاوەكە.
هەر لە بڕیارەكەی پارێزگای هەولێردا هاتوە كە بەشی قەیرانەكانی پارێزگا رادەسپێردرێت بەهاوبەشی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ خەمڵاندن و تۆماركردنی سەرجەم زەرەرو زیانە ماددییەكانی هاووڵاتیان و خاوێنكردنەوەی سەرجەم رێگاوبانەكانی دەوروبەرو دەرەوەی شاری هەولێریش یەكێكی تر بوە لە بڕیاری ناو كۆبونەوەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group