نەوا-
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا دوو رۆژی تر پاككردنەوەی پاشماوەی لافاو لەناو هەولێر تەواو دەبێت و هاوتەریبیش لیژنەیەكیان پیكهێناوە بۆ تۆماركردنی زیانی هاوڵاتیان و لەماوەیەكی كورتدا سەرجەمیان لە رێگەی فۆڕمێكەوە تۆمار دەكرێن تاكو زیانەكان دەستنیشان بكرێن.
پارێزگاری هەولێر وتیشی: دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە 300 هاوڵاتی تریش رزگار كراون، تائێستا بەغداش هیچ بودجەیەكی لەچوارچێوەی هاوكاری فریاكەوتن تەرخان نەكردوە.
راشیگەیاند، ئەو سەرپێچیانەی شۆفێران لەكاتی لافاودا كردویانە تۆمار ناكرێن، هەر كەس ولایەنێكیش كەمتەرخەم بوبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.