لەم مانگەوە قەرزی پێش روناكی دەخرێتە سەر پسوڵە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویكردەوە، قەرزی پێش رووناكی دەكرێتە قیستی درێژخایەن و سنورێكی مانگانە بۆ كارئاسانی هاوبەشان دادەنرێت.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشكردوە، ٪30ی ئەو هاوبەشانەی رووناكی كە قەرزی پێش پڕۆژەكەیان لەسەر ماوە قەرزەكەیان خراوەتە سەر قیستی درێژخایەن كە تاوەكو 24 مانگە، هەروەها یەكەم قیست دەخرێتە سەر پسوڵەی داهاتوی هاوبەشان كە لەم مانگەدا دەردەچێت.
وەزارەتەكە باسیلەوەشكردوە، سنورێك بۆ زۆرترین قیستی مانگانە دانراوە بۆ كارئاسانی بەشێك لەهاوبەشان و قیستی درێژخایەن بۆ ئەو هاوبەشانەی قەرزی پێش روناكیان لەسەرە میكانیزمی دوەمی وەزارەتی كارەبایە بۆ كارئاسانكردنی باری هاوبەشان بۆئەوەی قەرزی پێش روناكیان لەسەر نەمێنێت وەك پێشتر راگەیەنرابو، ئەم هەنگاوەش دوای داشكاندنە دێت كە تیایدا ملیۆنێك هاوبەش سودمەندبون لە دەرفەتەكەو بڕی 400 ملیار دینار لێخۆشبون كرا لەسەر قەرزی پێش روناكی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group