نەوا-
پارێزگای كەركوك لە راگەیەنراوێكدا داوای لە دانیشتوانی پارێزگاكە كرد پیسی و پاشماوەی بیناسازی و بوتڵی پلاستیكی فڕێنەدەنە نزیك مەنهۆڵ و مەسبەك و تۆڕە لاوەكییە بەستراوەكان بە هێڵەكانی ئاوەڕۆوە، چونكە دەبێتە هۆی گیرانی هێڵی سەرەكی ئاوەڕۆو سەرڕێژبونی ئاو و یەكەم زەرەرمەندیش خودی هاووڵاتی دەرێت.
راشیگەیاندوە، داواكارن لە هاوڵاتیان لە پێناو پاراستنی ژینگەو بڵاونەبونەوەی پەتاو نەخۆشییەكان و بە پەرۆشبون بۆ خاوێنی و جوانیی شاری كەركوك هاوكاریی تیمەكانی چاككردنەوە بكەن بۆ ئاسانكردنی كاری رۆژانەیان.