كۆمپانیای دانە غاز: كارەكانمان لە كێڵگەی كۆرمۆر هەڵپەسارد

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە راگەیەندراوێكی لە بارەی هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆر بڵاوكردەوە و رایگەیاند، شەوی رابردوو كێڵگەی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی هێرشی درۆنی بوەتەوە، كە بوەتە هۆی دروستبونی ئاگرێك.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئاگرەكە كوژێنراوەتەوە و هیچ بریندارێك نیە، بەرهەمهێنان تا ئەوكاتەی زیانەكان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكرێت، هەڵپەسێردراوە.
باسی لەوەشكرد، كۆمپانیاكە لە هەماهەنگی نزیكدایە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتە فیدراڵییەكان، كە پشتگیرییەكی بەهێزیان نیشان داوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group