نەوا
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كاریگەری ئەو بارستە هەوا وشك و ساردەی ماوەی چەند رۆژێكە روی كردۆتە هەرێمی كوردستان كۆتایی پێدێت و لەسەر ناوچەكە دوور دەكەوێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا پەستانی بەرگەهەوا بەرزدەبێتەوەو بەهۆیەوە پلەكانی گەرما بۆ بەرێژەی 3 تا 4 پلە بەرزدەبێتەوە.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ئاماژەشیكردوە، لەگەڵ بەردەوامی سەقامگیری كەشوهەوا لەناوچەكە تا كۆتایی هەفتە ئەگەری بارانبارین نابێت.