نەوا-
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رەزامەندی وەزیری نەوت و سەرۆكی پەرلەمانیان وەرگرتوە بۆ ئەوەی بڕی 110 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دابین بكرێت، لەگەڵ بڕی 140 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەولێرو دهۆك و ناوچەكانی دیكە.
وتیشی: نەوتەكە بە چەند قۆناغێك دەبێت و ئێستا لەقۆناغی یەكەمدایە كە بە نرخی پاڵپشتیكراو و یەك لیتر بە 250 دینار دەبێت، ئەمەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوتی بازرگانی دەبێت كە ئێستا لە بازاڕەكان نرخەكەی زۆر بەرزە.
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی: رۆژانی شەممەو یەكشەمە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی لەسەر بودجە دەبێت كە لەناو بودجەدا مادەی 10 هەیە كە تایبەتە بە هەرێمی كوردستان، دەیانەوێت پشك و شایستە داراییەكانی هەرێمی تێدا جێبكەنەوە بۆ ئەوەی لانیكەم ساڵی داهاتو موچە كێشەی نەبێت.