عەلی حەمەساڵح: كوا ئەو نەوتەی لە پاڵاوگەكانی هەرێم بەرهەم دێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
عەلی حەمەساڵح سەرۆكی ڕەوتی هەڵوێست دەڵێت، ئەرێ ئێوە چین، ئەم بێباكییەتان چییە؟ ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتیان گەیاندە 405 هەزار دینار، كارەبای مۆلیدەش ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە مانگێكدا دەگاتە نزیكەی 150 هەزار دینار.
باسی لەوەشكردوە، لەگەڵ پڕۆژەی بەناو ڕووناكی و قەرزی كارەبادا، كۆی خەرجیی تەنیا نەوت و كارەبا دەگاتە 600 هەزار دینار! بە جدی ناپرسن خەڵك نییەتی؟! خەڵك بە چی بژی؟، عەلی حەمە ساڵح ڕاشیگەیاند، كوا ئەو نەوتەی لە پاڵاوگەكانی هەرێم بەرهەم دێت؟! 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group