نەوا-
محەمەد حەكیم وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە، لەكۆبونەوەی نێوان یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و كۆمەڵی دادگەریدا، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی رایگەیاندوە دوای كاراكردنەوەی پەرلەمان بەرپرسێكی باڵای پارتی كە نزیكە لە مەسعود بارزانییەوە بەناوی ئەوەوە پەیوەندی پێوەكردوەو داوای كۆبونەوەی كردوە.
محەمەد حەكیم وتوشیەتی: وەڵامی بافڵ تاڵەبانی ئەرێنی بوەو رازی بوە لە ئاستی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆببنەوە، جوڵەكانی یەكێتی و نەوەی نوێش لە دەرگادانی بەغدایە بۆئەوەیە كە ئیدارەدانی ئەم ناوچەیەیە لە روی بودجەو موچەوە، وەك كۆمەڵی دادگەریی تەنها گوێمان لە سەرۆكی یەكێتی گرتوە، هەمیشە دۆخی خەڵكی كوردستان نیگەرانی كردوین و هەمیشە تەئكیدیمان لەسەر كردوەتەوە، پێویستە تابكرێت هەرێم پارێزراو بێت.