دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم هەڵوێست دژی بڕیارەكانی زەیدی رادەگەیەنێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان دژی بڕیارەكانی زەیدی راگەیاند، هەر جۆرە لێدوان و هەڵوێستێك ببێتە هۆی دروستكردنی نادڵنیایی لای هاووڵاتییان، یان كاریگەریی نەرێنی لەسەر مافە بنەڕەتی و دەستوورییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان دروست بكات، لەگەڵ بنەماكانی مافی مرۆڤ و دەستووری هەمیشەیی عێراقدا ناگونجێت.
دووپاتیشی كردۆتەوە، هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی دەستووریی دانپێدانراوە و پاراستنی كەرامەت، ئاسایش و بژێویی ژیانی دانیشتووانەكەی بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشی یاسایی و ئەخلاقیی هەموو لایەكە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رایگەیاند، پێویستە دەستووری هەمیشەیی عێراق وەك خۆی و بە شێوەیەكی گشتگیر، دوور لە هەر جۆرە جیاكاری و پەراوێزخستنێك جێبەجێ بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group