نەوا-
فەرمانگەی میدیاو زانیاری هەرێمی كوردستان ئەو پێشێلكارییە دەستوریانە بڵاودەكاتەوە كە حكومەتی فیدراڵ بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان كردونی.
فەرمانگەكە بڵاویكردوەتەوە، ئەوپەڕی ئەو پشكەی بەكردەیی بۆ هەرێمی كوردستان لەبودجەی فیدراڵیدا تەرخانكراوە دوای كەمكردنەوەی كۆتوبەندەكان لەباشترین دۆخدا 5% بوە بەراورد بە رێژەی 17%ی پێشو.
ئاماژەشیكردوە، كەمتر لە 1%ی رێژەی نوێنەرایەتی كورد لە دەزگا فەرمانبەرییە فیدراڵییەكاندا بەتایبەت لە دامەرزاوە سەربازیی و ئەمنییەكاندا هەن، هەروەها دوای 15 ساڵ تائێستا ئەنجومەنی فیداڵی پێكنەهێنراوە سەرەڕای ئەوەی دەستور ساڵی 2010ی وەك دوا وادە بۆ پێكهێنانی دیاریكردوە.