یەكێتی و پارتی ناوەڕۆكی كۆبونەوەی هاوبەشی نێوانیان بڵاوكردەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كۆبونەوەی شاندی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی جێگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری سلێمانی كۆتاییهات و لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەكردوە كە كۆبونەوەكە تایبەت بوە بە بارودۆخی تازەی عیراق و هەرێمی كوردستان و یەكخستنی هەڵوێست بەرامبەر بەپرسە هەنوكەییەكان و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دامەزراوە فیدراڵییەكاندا.   
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە هەردوو شاندی باڵا كۆكبون لەسەر گرتنەبەری دیالۆگ بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان و بە یەكهەڵوێستی بەشداریكردن لەكۆبونەوەی رۆژی 1/12 كە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و داكۆكیكردن لەسەر چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان لەچوارچێوەی دەستوری هەمیشەیی عیراقداو بە هاوبەشی بەرگریكردن لە مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group