كۆنگرەی ستار: پێشهاتەكانی باشوری كوردستان دابڕاو نییە لە بەشەكانی دیكە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كۆنگرەی ستار لەشاری حەسەكە لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشهاتەكانی باشوری كوردستان دابڕاو نییە لە دۆخی بەشەكانی دیكەی كوردستان، چونكە دۆزی گەلی كورد یەكەو ئەوەی لە هەر بەشێكی كوردستان رودەدات كاریگەری لەسەر ئیرادە، ماف و داخوازییەكانی لە بەشەكانی دیكەش دەبێت.
لەڕاگەیەنراوەكەدا جەختكراوەتەوە، گفتوگۆ، لێكتێگەیشتن و پشتگیریكردنی یەكتر بنەمای پاراستنی دەستكەوتەكان و بەهێزكردنی هەڵوێستی سیاسیی كوردییە بۆئەوەی لە بەرامبەر بەربەستەكاندا بوەستنەوە.
كۆنگرەی ستار باسیلەوەشكردوە، پشتگیریكردن لەنێوان هەر چوار بەشی كوردستاندا بەرپرسیارێتییەكی نەتەوەیی و ئەخلاقییەو پشتگیریكردنی گەلی باشوری كوردستان دەبێت ببێتە هەڵوێستێكی كردەیی كە یەكێتیی چارەنوس و پەیوەندییە مێژویی و كۆمەڵایەتییەكانی نێوان گەلی كورد نیشان بدات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group