نەوا-
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پڕۆژەی گەڕاندنەوەی دابڕاوان لە خوێندن بەهەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی یونسێف بۆ ئەمساڵ كۆتاییهات و تەنها لەم هەڵمەتەدا 11 هەزارو 356 كەس گەڕێنراونەتەوە ناوەندەكانی خوێندن.
وتیشی: لەماوەی شەش ساڵی رابردودا 42 هەزارو 107 دابڕاوی دیكە بۆ خوێندن گەڕێنراونەتەوە بەمەش كۆی گشتیی ئەو كەسانەی لەو ماوەیەدا گەڕێنراونەتەوە گەیشتوەتە 53 هەزارو 463 كەس.
وەزیری پەروەردە رونیشیكردەوە، پێشتر مامەڵەكردن لەگەڵ دابڕاوان بەشێوەی تاك بو، بەڵام وەزارەتی پەروەردە بەهاوبەشی لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان پڕۆسەیەكی سیستماتیكی دامەزراند سەرجەم داتاكان بەشێوەیەكی شەفاف تۆمار كراون و ناوەندەكانی خوێندن ئێستا رۆڵێكی سەرەكی دەگێڕن لە گەڕانەوەو تۆماركردنی دابڕاوان.