19 ملیۆن به‌كارهێنه‌رى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌عیراق هه‌ن

02/02/2019 هەمەڕەنگ

نه‌وا
ناوه‌ندى راگه‌یاندنى ئه‌لكترۆنى عیراقى ئاشكرایده‌كات، 48%ی دانیشتوانى عیراق كه‌ ده‌كاته‌ زیاتر 19 ملیۆن كه‌س تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كار ده‌هێنن.
ناوه‌ندى راگه‌یاندنى ئه‌لكترۆنى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌پێى راپۆرتى ساڵانه‌ى روانگه‌كانى  
( We are social و Hootsuite) و له‌كۆتا سه‌رژمێریاندا هاتووه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت له‌عیراق ئه‌وانه‌ى كه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كارده‌هێنن 19 ملیۆن و 68 هه‌زار كه‌سه‌ و ساڵانه‌ش 680 هه‌زار كه‌س زیاد ده‌كات، به‌وه‌ش ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت له‌عیراقدا 48%ن.
روونیشكراوه‌ته‌وه‌، له‌و ژماره‌یه‌ 18 ملیۆن كه‌سى له‌رێگه‌ى ئامێره‌كانى مۆبایله‌وه‌یه‌و له‌چاو ساڵى رابردوودا یه‌ك ملیۆن زیادى كردووه‌.
به‌پێى هه‌مان ئه‌و راپۆرته‌ 3 ملیار و 484 ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كارده‌هێنن و 3 ملیار و 256 ملیۆنى له‌رێگه‌ى مۆبایله‌وه‌یه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group